٢٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٢٧
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی : غەدیر بنەمای یاسادانانی حکومەتە دە نێو کۆمەڵگەی ئیسلامی دا

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، گرینگترین پەیامی ڕووداوی غەدیری دیاریکردنی ئیمامەت وەک بنەما و یاسایەک لە ئیسلام ڕاگەیاند .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ هەزاران کەس لە چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵک بە بۆنەی  جەژنی پیرۆزی غەدیری خۆم، وێڕای پیڕۆزبایی کردنی ئەم جەژنە مەزنە  لە موسوڵمانان، فەرموویان  : ڕووداوی غەدیر بناغەدانەری یاساوبنەمای حکومەتە لە کۆمەڵگەی ئیسلامی دا و نیشان دەدات ئیسلام  جگە لە یاسای ئیمامەت و ویلایەت ، حکومەتەکانی دیکەی وەک پاشایەتی، تاکەکەسی، زێڕ و زۆر ، فرەخوازی ، کبر ، بیرو حەزۆکایە تی و ئەشرافیەتی قەبووڵ نییە .

بەڕێزیان بە ئاماژەدان بە تایبەتمەندییەکانی بێ وێنەی  ئەمیرەلمومنین حەزرەتی عەلی (ع) بەتایبەت  تایبەتمەندییەکانی حکومەتی بەڕێزیان  لەوان   عەداڵەت، دادگەری، ڕێنوێنی کردنی کۆمەڵگە بۆ ئیمانداری، دوورکردن لە شتانی پووچ و بێ سوودی دونیاف پێداگرییان کرد :  ئیمانی قووڵ، پێشکەوتن لە ئیسلام، فیداکاری لە ڕێگەی ئیسلام، ئیخلاس، لەخۆبوردویی و بەخشین، لە سیفات و تایبەتمەندییەکانی مەعنەوی ئینسانی ئەم ئیمامە  مەزنەیە .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ڕاگەیاندنی گرینگایەتی پرسی غەدیر، بە ئاماژەدان بە فەرمانی خودا بە پێغەمبەری مەزن(د.خ)سەبارەت بەمەی کە ڕاگەیاندنی ریساڵەت لە گریوی  ڕاگەیاندنی ئیمامەتە، فەرموویان :  ئەم بڕوا ئیسلامییە بەپێی بنەماکانی بەهێز و سەنەدوبەڵگەگەلێکە کە زەبروزیانیان وێ ناکەوێ بەڵام پێبەند بوون بەم  بڕوایە و ڕاگەیاندنی، نابێ ببٍتە هۆی   هاندانی هەست و سوزی  برایانی  ئەهلی سوننەت   چونکوو ئەمە بە پێچەوانەی سیرەتی ئەئیمەی مەعسوومین (ع)ە.

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی وێڕای پێداگری لەسەر گرینگایەتی یەکێتی لە دونیای ئیسلام فەرموویان :  هاندانی هەستی  فیرقەکانی دیکەی ئیسلامی  بە ناوی شیعە  بەڕاستی  "شیعەی بەریتانی" بووە و ئەنجامەکەشی  دەرکەوتنی تاقمگەلی دوژمنکار و بەکرێگیراوی سەربە ئەمریکا و سیستمی سیخوڕی بەریتانیا  وەک داعش و نوسرەیە کە تاوانکاری و توندوتیژی زۆریان لە ناوچە  وەڕێ خستووە  .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئامانجی سەرەکی دوژمن لە بارودۆخی ئێستای  ناکۆکی نانەوە لە ئابووریی ئێران بە ئامانجی ناڕەزایەتی جەماوەری لە نیزامی ئیسلامی زانی و بە ئاماژەدان بە پێداگرییەکانی هەمیشەیی خۆیان بو هاتنەدی ئابووری خۆڕاگرانە فەرموویان  : لە وەها بارودۆخێک دا ، ئەرکی دەوڵەت، مەجلیس  و بەرپرسانی بەشەکانی جۆربەجۆر و هەروەها چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵک، بەرنامەداڕشتن و هەوڵدان  لە خاڵی بەرامبەری دوژمنە کە کردوویەتە ئامانج .

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، بەرەوپێش چوونی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی  بە بەرەکەتی هەبوونی لاوانی بێ ئەژمار کە بۆ بووژاندنەوەی ئیسلام و بەرزکردنی دین و ئایین هەوڵی بێ وچان دەدەن، باش وەسف کرد و فەرموویان :  ئەم لاوانە هەر دوژمنێک، لەوان ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بە چۆک دادێنن.....

کۆتایی کورتە نامە/310